"هیوادارم دەنگەکەم شوێنی خۆی بگرێت"

بە قاتە کوردییەکەیەوە یەکەمجارە بەشداری ھەڵبژاردن دەکات

964+

میلاد جەلال -کەلار

رێبین قارەمان تەمەنی 19 ساڵە و بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەکات و دەنگ دەدات.

رێبین دوای ئەوەی خۆی ئامادە کرد و قاتە کوردییەکەی پۆشی، بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە و گرنگە بۆ من، بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدەم و هیوادارام دەنگەکەم کاریگەر بێت و جێی خۆی بگرێت”.

داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن.

رێبین قارەمان کە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەرمیانە، بە گەرموگوڕییەوە وتی، “با پەرلەمانی داهاتوو کار لە سەر تاک بکات و هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنێت”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زاوایەک خەسووی هێناوە بۆ دەنگدان

زاوایەک خەسووی هێناوە بۆ دەنگدان

بەربەستەکانى بەردەم نابینایان لە رۆژى دەنگدان چین؟

بەربەستەکانى بەردەم نابینایان لە رۆژى دەنگدان چین؟