"نانمان خواردو هاتین بۆ دەنگدان"
زاوایەک خەسووی هێناوە بۆ دەنگدان
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
زاوایەک لە هەولێر خەسووی بردووەتە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان و دەنگیدا، زاوا زێڕینە دەڵێت وەک دایکی خۆی وایە و هێناویەتی بۆ دانگدان.
ئەو دەڵێت، ئەرکی سەر شانمانە بڕۆینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و هەمووان دەنگبدەن.
خاتوونی خەسوش لەسەر عەرەبانەکەیەوە بە 964ـی وت، ” گەنجەکان لە گەرمەی خەودان بەڵام ئێمە نوێژمان کرد و نانمان خوارد و بەڕێکەوتین بۆ دەنگدان.
دەشڵێت، هەموجارێ کە هەڵبژاردن دەکرێت ئاوا زوو دەچمە سەر سندوقەکانی دەنگدان ودەنگ بە کوردستان دەدەم.
پێداچوونەوە: توانا نەقی