رێنمایی کۆمسیۆنە

دەتنێرنەوە ماڵەوە؛ ئەگەر کارتی نیشتمانی یان پاسپۆڕت نەبەیت

964+

ئەحمەد مستەفا

کاتژمێر 7:00ی بەیانی و کەمێکی دیکە، بنکەکانی دەنگدان دەکرێنەوە و خەڵک لە کوردستان پەرلەمانی نوێ هەڵدەبژێرێ، وتمان با ئەم زانیارییەتان بخەینەوە پێش چاو، ئەگەر دەچن دەنگ بدەن، لەگەڵ کارتی دەنگدان، بەڵگەنامەیەکی دیکە ببەن.

باشترە، کارتی نیشتمانیی یان پاسپۆڕت بێت.

بە گوێرەی رێنماییە بەرکارەکانی کۆمسیۆن بێت، لەبەردەم هەر وێستگەیەک لە بنکەکانی دەنگدان، بەرپرسی وێستگەکە داوای بەڵگەنامەیەکی دیکە لە دەنگدەرەکە دەکات، تا سەلماندی دووبارە بۆ دەنگی دەنگدەرەکە بکات.

ئەو بەرپرسی وێستگانە، کۆمسیۆن دەسەڵاتی پێ داون، ئەگەر جیاواز لە کارتی دەنگدان، بەڵگەنامەیەکی دیکەیان بۆ سەلماندن پێ نەبوو، مافی دەنگدانیان پێ نەدات و بیان گەڕێننەوە ماڵەوە تا بەڵگەنامەیەکی دیکە دەبەن.

هەڵبژاردنەکە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە و یەکەمجارە دەنگدەران بە کارتى بایۆمەترى دەنگدان دەنگ دەدەن، ئەوەش رێگرى دەکات لە دووبارە دەنگدان، کارتەکە هەر دەنگی پێ درا بۆ ماوەى 72 کاتژمێر دەوەستێت.

کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکانى دەنگدان دەکرێنەوە

کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکانى دەنگدان دەکرێنەوە