بە بڕیاری حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێم بکرێن بە هەمیشەیی.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێم رەزامەندیی داوە لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و فەرمانگەکان، بە گوێرەی هەمان مەرج و پێداویستی و پێوەر و  رێکارە یاساییەكان کە لە حکومەتی فیدڕاڵی پەیوست بەم بابەتە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی بڕیارەکە، “تێچووی دارایی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەمان تەرخانکراوی ئێستایان دەبێت کە لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵدا پەسەند کراوە، وەک تەرخانکراوی دارایی میلاکی فەرمانبەری گرێبەست کە تۆماری بایۆمەتریان ئەنجامداوە و خاوەنی ژمارەی وەزیفیین”.

هەروەها لە کاتی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەری گرێبەست، ئەو بڕوانامەیەی بۆ هەژمار دەکرێت کە لە بەرواری دەستبەکاربوونی وەک فەرمانبەری گرێبەست بە فیعلی هەیبووە، نەک ئەو بڕوانامەیەی پێی دامەزراوە یان لە دوای دەستبەکاربوونی بەدەستی هێناوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە 25.9.2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسندکرد.

وێنەیەکی بڕیارەکە لە خوارەوە:

ئیتر به‌گرێبەستكردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بووە فە...

ئیتر به‌گرێبەستكردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بووە فەرمی

فەرمانى بەگرێبەستکردنى وانەبێژان واژۆ کرا

فەرمانى بەگرێبەستکردنى وانەبێژان واژۆ کرا