دیمه‌نێكی كاتى ده‌نگدان له هه‌ڵه‌بجه _ وێنه: 964
سلێمانیش زۆرترینه
كه‌مترین ژماره‌ى ژنانى هه‌ڵه‌بجه ده‌چنه په‌رله‌مان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارە سبەی 20.10.2024 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، به‌پێی سسته‌مى كۆتاش له‌و هه‌ڵبژاردنه له چارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كه‌مترین ماره‌ى ژنان ده‌چنه په‌رله‌مان و سلێمانیش به زۆرترین ژماره‌وه ژنانى له په‌رله‌مان ده‌بن.
بەپێی یاسای کۆتای ژنان لە هەر خولێکی پەرلەمانی هەرێمدا دەبێت 30%ـى کورسییەکان بۆ ژنان بكرێت، ئه‌مجاره‌ش له کۆی 100 كورسی 30 دانه‌یان بۆ ژنان ده‌بێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى سبه‌ینێ هه‌رێمى كوردستان دابه‌شی سه‌ر چوار بازنه، ئه‌وانیش هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌یه.
لە بازنەی سلێمانی كه به‌پێی ژماره‌ى دانیشتوانى زۆرترین كورسی له‌په‌رله‌مان ده‌بێت لە کۆی 38 کورسی 11 کورسییان بۆ ژنانه، لە بازنەی هەولێر لە کۆی 34 کورسی 10 کورسییان تەرخانکراوە بۆ ژنان، لە بازنەی دهۆک لە کۆی 25 کورسی، هه‌شت کورسی بۆ ژنانه و له بازنەی هەڵەبجەش لە کۆی سێ كورسی ته‌نیا یه‌ك كوردسى بۆ ژنانه.
بەپێی ئامارەکان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 دا، لە کۆی 773 کاندید، 238 کاندیدیان ژن بوون، هەریەکە لە یه‌كێتى، پارتى، لیستی سەردەم، بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراستی و دادپەروەری، لە کۆی 100 کاندید 30 ژنیان کاندیدکرد بوو.