تا ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 7 هەزار رێگەپێدان

100 رێگەپێدانی دیکەی زەوی سندوقی رادەستی خاوەنەکانیان کرا

964+

توانا نەقی

لە قۆناغێکى دیکەدا لە هەولێر 100 رێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندوقی رادەستى خاوەنەکانیان كرا.

ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، وەک قۆناغى حه‌وته‌م 100 رێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی رادەستى خاوەنەکانیان کرا و لەمەودوا دەتوانن خانوو دروست بکەن.

دەشڵێت، بڕیارى تەملیک کردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندوقى دراوە و لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تاوەکو ئێستا 6806 هاوڵاتی سودمەندبوون و رێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى دروستبکەن و خانووەکانیان لە ناو حەرەمى گوند دروستبکەن و نۆژەنی بکەنەوە.

پارێزگا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا بەشێکى زۆرى مامەڵەى دیکەی هاوڵاتیان ماوە و لەلایەن لیژنەى پارێزگا رێوشوێنى یەکلایکردنەوەیان تەواونەکراوە.

زەوی سندوقی ئەو زەویانەنە دوولا یان سێ لایان کراوە بەخانوو پێشتر رێگە نەدەدرا بکرێن بە خانوو دواتر بە بڕیاری حکومەت و بر رێنمایی رێگە پێدانیان بۆ دەرکراوە.

تاوەکو ئێستا رێگەپێدان بۆ پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی ک...

تاوەکو ئێستا رێگەپێدان بۆ پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی کراوە