شەش کەس بریندارن

تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەى بێجى روویدا

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

کەمێک لەمەوبەر، تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەى بێجى روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس بریندارن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بێجی بە 964ـی وت، ژمارەیەک کرێکار سەرقاڵی پاککردنەوەی بەشێکى ناو پاڵاوگەکە بوون، بەڵام لەو کاتەدا جۆرە چەکێکى جۆرى MK19 کە پاشماوەی چەکدارانی داعشە پێیاندا تەقیوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشى،”بەهۆی تەقینەوەکە شەش کرێکار بریندار بوون و برینى سێ کەسیان سەختە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

پاڵاوکەی بێجی لە ساڵی1975 لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بیانییەوە بنیاتنرا، لە ساڵی 2014 چەکدارانی داعش بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەستیان بەسەردا گرت و سەرجەم کەلوپەل و ئامێرەکانیان تاڵانکر و فرۆشتیان، بەڵام دواى کۆتاییهاتنى داعش وەزارەتى نەوتى عێراق نۆژەنى کردەوە.

پاڵاوگەکە گەورەترین پاڵاوگەى عێراقە و پێش داعش لە توانایدابوو رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت، بەڵام دواى ئەوەى ساڵى پار نۆژەنکرایەوە کارەکانى بۆ نیوە دابەزین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح