بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە

بڕیاری کارگێڕی رێکخراوەکان لە ساڵێکەوە درێژ دەکرێتەوە بۆ دوو ساڵ

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان گۆڕانکاری لە سیستەمی دەرچوونی بڕیاری کارگێڕی بۆ رێکخراوەکان دەکات، فەرمانگەکە دەڵێت، ئەوە بەشێکە لە ئاسانکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.

لە هەفتەی داهاتوودا چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ جێبەجێ دەکرێن:

1. ماوەی کارپێکردنی بڕیاری کارگێڕی ڕێکخراوەکان لە ساڵێکەوە درێژ دەکرێتەوە بۆ دوو ساڵ.
2. ڕێکارە کارگێڕییەکانی پەیوەست بە دەرچوونی بڕیاری کارگێڕی سادە دەکرێنەوە بۆ خێراکردنی پرۆسەکە.
3. پرۆسەی دەرچوونی بڕیاری کارگێڕی لە کەمترین ماوەی کارکردندا تەواو دەکرێت بۆ نموونە ئەگەر رێکخراو کێشەی یاسایی نەبێت ئەوا بە چەند سەعاتێک بڕیاری کارگێریەکەی بۆ دەردەچێت.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوا بەدوای چەندین کۆبوونەوەی یەک بەدوای یەکی، سەرۆکی فەرمانگە و جێگری سەرۆکی فەرمانگەکەمان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیەکانی فەرمانگە وەک، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بڕیاریدا گۆڕانکاریی گرنگ لە سیستەمی دەرچوونی بڕیاری کارگێڕی بۆ رێکخراوەکان ئەنجام بدات.

رێنمایی و زانیاری تەواو بۆ ڕێکخراوەکان دەخرێتە بەردەست و دەتوانن بە میکانیزمی تازە کار بکەن.

بڕیاری کارگێڕی بەڵگەنامەیەکی فەرمیە کە لەلایەن فەرمانگەوە بۆ رێکخراوە تۆمارکراوەکان لە هەرێمی کوردستان دەردەچێت. ئەم بەڵگەنامەیە بۆ ئاسانکاری و رێکخستنی پەیوەندی و کاری رێکخراوەکانە لەگەڵ دامودەزگا حکومی و فەرمی و نافەرمییەکان بەکاردێت.

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە رێکخراوەکانی کوردستان، عێراق و بیانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت ئاگاداری ئەم گۆڕانکارییانە بن، بۆ هەر پرسیارێک یان روونکردنەوەیەکی زیاتر، دەتوانن پەیوەندی بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم داتای ژمارەی رێکخراوەکانی بڵاوکردوەتەوە، بەپێی داتاکان بێت سێ هەزار و 967 رێکخراویان کوردی و 587 رێکخراویان بیانی و عێراقی لەو فەرمانگەیە تۆمارکراون.

ئەو رێکخراوانە سەدا 54ی لە سنوری هەولێر و سەدا 26ی لە سنوری سلێمانی و سەدا 12ی لە دهۆک و سەدا 2ی لە هەڵەبجە و سەدا 5ی لە کەرکوکە و سەدا 1یش لە کۆی ناوچە جێناکۆکەکانە.

سەدا 54ی رێکخراوەکان لە هەولێرن

سەدا 54ی رێکخراوەکان لە هەولێرن

کونسوڵخانەی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی دەداتە رێکخراوەکا...

کونسوڵخانەی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی دەداتە رێکخراوەکانی سلێمانی

"رێکخراوەکانی ژنان و هەندێ مەلا رۆڵیان هەبووە لە کەمکردنەوەى زەواج"