بە رێژەیەکى کەم

نرخى نەوت بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیدا كەمێك بەرزبووەوە، ئەوەش دووەم رۆژى لەسەریەکە کە رووى لە بەرزییە.

بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ هەینى 18.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74.73 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، كە 28 سەنت سەبارەت بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساس بە 71.01 سەنت دەستیپێكرد و بە هەمان شێوە 34 سەنت بەرزبووەوە.

یەكێك لە هۆكارەكانی ئەو هەڵبەز و دابەزە مامناوەندییەی نرخی نەوت، ململانێ و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حزبوڵایە، لەگەڵ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، كە ئاڵۆزی لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕی نەوت دروست كردووە.

شارەزایانی بازاڕی نەوت و خودی رێكخراوی ئۆپێك پێشبینیی ئەوەیان كردووە چاوەڕوان ناكرێت بەو وەزعەوە خواست لەسەر نەوت زۆر بێت و نرخەكەی زیاتر بەرزبكاتەوە.

نرخى نەوت هاڕەى کرد

نرخى نەوت هاڕەى کرد