لە نێوان تەقتەق و کەرکوک

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بە فڕۆکەى جەنگى لێیاندرا داعش بوون

964+

وریا فەتاح

نزیک کاتژمێر 10ـى ئەمشەو، دوو فڕۆکەى جەنگى چوار جار بۆردوومانی زنجیرە چیای خاڵخاڵانیان لە نێوان ناحیەی تەق تەقی سەر بە قەزاى کۆیە و ناحیەی شوانى کەرکوک کرد و دوو ئۆتۆمبێلیان بە ئامانجگرت.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە، فڕۆکەى جەنگى بوون و دوو ئۆتۆمبێلى چەکدارانى داعشیان بە ئامانج گرتووە، بەڵام نازانرێت فڕۆکەکان هى عێراقن یان هاوپەیمانان.

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى ئەمنى، ئێستا هێزەکانى دژە تیرۆر گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە.

964 ویستى زانیارى لە سەرچاوە ئەمنییەکان وەربگرێت، بەڵام بەردەست نەبوون.

بەپێى زانیارییەکانى رێکخەرى تیمى کوردستان ئەو رێکخراوە ئەمەریکییە، یەکەم لێدان 9:55 خولەک بووە و دوا لێدان کە جارى چوارەم بووە کاتژمێر 10:16 خولەک بووە و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بەرکەوتوون هەردوکیان سووتاون.

لە نێوان تەقتەق و کەرکوک بە فڕۆکەى جەنگى دوو ئۆتۆمبێل ب...

لە نێوان تەقتەق و کەرکوک بە فڕۆکەى جەنگى دوو ئۆتۆمبێل بە ئامانجگیران