300 مەتر درێژە

شەقامی قشڵەی کۆیە بەهۆی ناڕێکییەکەی جارێکی تر نۆژەندەکرێتەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

شەقامی قشڵە لەبەردەم کتێبخانەی گشتیی کۆیەوە بۆ بەردەم قشڵەی کۆیە، بە هۆی زۆری سلۆپییەکەی و ناڕێکیی لە شەقامەکە، نۆژەندەکرێتەوە و کێشەکانی چارەسەر دەکرێت، قیرە کۆنەکە لادەبرێت و ئاو و ئاوەڕۆی بۆ دادەندرێت و راگرێک بۆ تەنیشتی شەقامەکە دروست دەکرێت بە مەبەستی پاراستنی شەقامەکە لە خۆڵی تەنیشتییەوە، شەقامەکە نزیکەی 300 مەتر دەبێت و پانییەکەی 10 مەترە.

پڕۆژەکە لە چوارچێوەی بودجەی قیرتاوکردنەوەی شەقامی قشڵەیە کە لەبەردەم کتێبخانە دەستپێدەکات بۆ فلکەی سەوز، کە بودجەکەی نزیکەی دوو ملیار دینارە، جێبەجێکاری پڕۆژەکە کۆمپانیای “شارستێن”ـە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024، دۆستی تاڵب، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ی وت، بەهۆی ئەوەی ئەو شەقامە سلۆپییەکی زۆری هەبوو بەشێكی شەقامی سەرەکیی گرتبوو، ناڕێکیی شەقامەکەش وایکردبوو کێشە بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکە دروست بکات بۆیە قیرە کۆنەکەمان لادا و هەموو ئەو پێویستییەکی ئەندازەیی بۆ دەکرێت، پڕۆژەکەش لە چوارچێوەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم کتێبخانەی گشتیی کۆیە بۆ بەردەم فلکەی سەوزە، کە بودجەی پڕۆژەکە ملیارێک و 900 ملیۆن دینارە.

دۆستی تاڵب وتیشی، “بەهۆی زۆری سەردانی گەشتیاران بۆ قشڵە ئەو رێگەیە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە لەگەڵ پڕۆژەی شەقامە سەرەکییەکە ئەو شەقامەی دەچێت بۆ بەردەم قشڵەشمان نۆژەنکردەوە، بۆ ئەوەی گەشتیاران بە ئاسانی بتوانن سەردانی قشڵەی کۆیە بکەن بە شوێنێکی کەلتوورییە”.

964 زانیویەتی ماوەی دوو ساڵە بەشێکی شەقامەکانی کۆیە کاری تێدا دەکرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی شەقامەکان و کردنە دووسایدکردنیان بەڵام بە هۆی خەرجنەکردنی بودجە بە کۆمپانیای جێبەجێکار لە لایەن حکومەتەوە، چەندین جار پڕۆژە خزمەگوزارییەکانی قەزای کۆیە دەوەستان.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە شەقامی فیدڕاڵی کۆیە پردێکی دیکە دروست دەکرێ

لە شەقامی فیدڕاڵی کۆیە پردێکی دیکە دروست دەکرێ