ئەمشەو لە موسڵ
قوتابییەك هاوڕێیەكی خۆی كوشت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمشەو لە قوتابخانەیەكی ناوەندی لە موسڵ، قوتابییەك هاوڕێیەكی خۆی بە چەقۆ كوشت و یەكی دیكەشی بریندار كرد.
سەباح ئەحمەد یەكێك لەو كەسانەی لە رێوڕەسمی ناشتنی كوڕە كوژراوەكە بەشدار بوو، بە 964ی وت، رووداوەكە لە گەڕەكی مەئمون روویداوە و قوتابی محەمەد سەباح، كە لەدایكبووی 2007 بوو، لە لایەن هاوڕێیەكی بە چەقۆ كوژرا، هەروەها بكوژ قوتابییەكی دیكەی بە سەختی بریندار كردووە و ئەویان گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، مامۆستایانی قوتابخانەكە بكوژەكەیان گرتووە و رادەستی پۆلیسی فریاكەوتنی موسڵیان كردووە.