زیاتر لە هەزار و 600 چاودێریان ئامادە کردووە

رێکخراو و تۆڕە ناحکومییەکان بە چڕى چاودێرى پڕۆسەى هەڵبژاردن دەکەن

964+

شۆڕش هەرکی— هەولێر

هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوە نیشتیمانییەکانی تایبەت بەچاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە سپۆنسەر تۆڕى هەواڵى 964 کۆنفراسێکی تایبەتی لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لەشاری هەولێر ئەنجام دا.

هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بە964ی وت،”بۆ رۆژی 18ـى مانگ هەڵبژاردنی تایبەت 600 چاودێر راهێنانیان پێکراوە، لە و لە حەوت پارێزگای عێراق کە بنکەى دەنگدانى لێیە چاودێرمان دەبێت، رۆژی دواتر راپۆرتی تایبەت لەسەر پرۆسەکە بڵاودەکەینەوە، لە دەنگدانی گشتیدا هەزارو 600 چاودێر ئامادەدەبن و 30 تیمى گەڕۆک لەسەرتاسەری پارێزگاکانی هەرێم چاودێردەبن”

وەک باسى دەکات، لە رۆژى یەکەم سێ راپۆرتیان دەبێت و رۆژى 21ـى مانگ راپۆرتێکى بەراییان دەبێت و سەرپێچى و خروقاتەکان دەخەنەڕوو.

بڕیار وایە رۆژی هەینی 18ـى ئەم مانگە هەڵبژاردنی تایبەت و 20ـى ئەم مانگەش هەڵبژاردنی گشتی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و رێگاى سماقوڵى ب...

ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و رێگاى سماقوڵى بەڕووى شۆفێراندا کرایەوە