لە قەسرۆک
گەنجێک لە کاتى لێکردنەوەى پۆستەر کارەبا گرتى و گیانى لەدەست دا
964+
هێڤى دێوالى- دهۆک
درەنگانێکى شەوى رابردوو لەگەڵ کۆتایى هاتنى وادەى بانگەشە، گەنجێک لە ناحیەى قەسرۆک لە کاتى لێکردنەوەى پۆستەرێکى بانگەشەن کارەبا گرتى و گیانى لەدەست دا.
پێشتریش لە کاتى هەڵواسینى پۆستەرەکان لە شارى هەولێر، گەنجێک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا بوو.
گەنجەکە ناوى (م.م)ـە و تەمەنى 17 ساڵە و دانیشتووى ناحیەى قەسرۆکە لە سنوورى قەزاى شێخان.
مەهران نێروەیى، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک بۆ 964ـی وت،” درەنگانێکى شەوى رابردوو، گەنجێک لەسەربانى ماڵى خۆیان پۆستەرى کاندیدێکى لێکردووەتەوە، بەڵام کارەبا گرتوویەتى و گیانى لەدەستداوە”.
دواى توێکارى بۆ تەرمەکەى لە پزیشکى دادى تەرمەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ رادەستى کەسوکارى کراوەتەوە و لە قەسرۆک نێژراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەتاى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن لە شارى هەولێر، گەنجێک لە کاتى هەڵواسینى فلێکس کەوتە خوارەوە و گیانى لە دەستدا.
ناحیەی قەسرۆک دەکەوێتە قەزای شیخان لە سنووری پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح