رۆژانە چەند هەزار تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە؟
لە رۆژێکدا هەر تاکێکی کوردستان زیاتر لە 11 کیلۆ زبڵی هەیە
964+
شۆڕش قادری
لە رۆژێکدا هەر تاکێکی کوردستان زیاتر لە 11 کیلۆ زبڵی لەپاش جێدەمێنێت و لە تەواوی هەرێمی کوردستانیش، رۆژانە نزیکەی شەش هەزار و 830 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم، “تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 660 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك خەرج كراوە و رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار و 700 ئامێری مامناوەند و قورس كار لەو پرۆسەیەدا دەكەن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا بڕی خاشاکی کۆکراوە لە رۆژێكدا شەش هەزار و 829 تۆنە و بڕی خاشاکی دروست بوو بۆ هەر تاکێک لە رۆژێکدا بە نزیکەی 11.1 کیلۆگرام دەخەمڵێندرێت.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، پڕۆژهکانی خاوێنکردنهوه و کۆکردنهوه و گواستنهوه و داپۆشینی خاشاک بۆ 36 زۆن دابەشکراوە كە رۆژانە نۆ هەزار و 200 كەس وەک هێزی کار بەشدارن لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی خاشاکدا.
وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەشڵێت، “تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا نزیکەی 28 هەزار هەلی کار لە بواری كۆكردنەوەی خاشاكدا بۆ هاوڵاتیان رەخسێندراوە”.