دۆلار له‌ هه‌ڵشكانی زیاتره‌

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

نرخی دۆلار لە بۆرسەكانی كوردستان و عێراقدا زیاتر بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 168هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ـی كانوونی دووه‌م، لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی عێراق، نرخی 100 دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەرزتر بووەوە.

دوێنێ نرخی 100 بە 167هەزار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، بەڵام ئەمڕۆ بە 168هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەده‌كرێت.

گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان و عێراقدا، پەیوەندی بە خستنەڕووی بڕی دۆلارەوە لە لایەن بانكی ناوەندییەوە هەیە، ئێستا كەمتر لە ماوەكانی پێشوو دەخرێتە بازاڕەوە.

له‌ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیشدا نرخی 100 دۆلار وەك بەغدا مامەڵەی پێوەدەكرێت و بە 168هەزار دینار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.