• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

لە سلێمانی

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ژمارەیەک لە خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کارتی رێگەپێدانیان پێبدات.

سوارە عومەر نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بە 964ـی وت، “ئەمرۆ سێشەممە 15.10.2024 گردبووینەتەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین کارتی رێگەپێدان بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان بکات، بۆ ئەوەی کێشەی هاتوچۆمان نەمێنێت.”

باسی لەوەشکرد، لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان بێ ئەوەی هیچ سەرپێچییەکیان کردبێت، بڕی یەک ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئۆتۆمۆبێلی جامڕەش و بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسە...

ئۆتۆمۆبێلی جامڕەش و بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا دەگیرێت

هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە

هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە

ژینگەی سۆران لە 964 بینیمان

شنەبایەک بێت بڵاودەبنەوە؛ خاشاکی چۆمان وگەڵاڵە بووە بە گرفت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە لایەک چۆمان پاک دەکرێتەوە لە زبڵ و خاشاک، لە لایەکی تر ژینگەی باڵەکایەتی بەهۆی زبڵ و خاشاکەوە وێران دەبێ و سیمایەکی ناشرین دەدات بە ناوچەکە.

شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاکی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵاڵە کە دەکەوێتە نزیکی دەروازەی شاری چۆمان بووە بە زبڵ خانە، شوێنەکە تەلبەند نەکراوە، زبڵەکەش ژێرخاک ناکرێت.

هەر کزە بایەک هەڵبکات ئیتر ئەو نایلۆن و زبڵە بە ناو ئەو سروشتە بڵاو دەبێتەوە، هەر دارێکی ئەیبینی نایلۆن دەوری داوە.

964 ئەو بابەتەی گەیاند بە فەرمانگەی ژینگەی سۆران، هەژار ماهیری بەڕێوەبەر وتی، ئێمە ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووین، لە رێگای ئێوەوە ئاگادار بووین، بەزووترین کات لیژنەی خۆمان دەنێرین بۆ شوێنەکە و بەدواداچونی خۆمان دەکەین.

هەژار ماهیر وتیشی، ئەوەی لە ڤیدیۆکان بینیومە، شوێنەکە گونجاو نیە بۆ زبڵ و خاشاک هەم ژینگەی ناوچەکەی تێکداوە، هەمیش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئاژەڵی ناوچەکە بەهۆی خواردنی ئەو نایلۆنانە توشی مردار بوونەوە دەبن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نانەواخانەکانی سۆران نرخ هەڵواسن؛ کرێکارەکانیشتان سە?...

نانەواخانەکانی سۆران نرخ هەڵواسن؛ کرێکارەکانیشتان سەدریە بپۆشن و کڵاو لەسەر بکەن