کێشەى کەمئاوییان هەبوو
بە وزەى خۆر کێشەى کارەباى بیرەکانى کەندێناوە چارەسەر دەکرێت
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ساڵانێک بوو ناحیەى کەندێناوە کێشەى کەمئاوى هەبوو، ئەوەش پەیوەست بوو بەوەى بیرە ئاوەکان بە کارەبا ئیشیان دەکرد و کێشەى کارەباش کەمئاوى دروستکردبوو، بەڵام ئێستا لە رێگەى وزەى خۆرەوە کارەباى بەردەوام بۆ ئەو بیرانە دابینراوە و کێشەکە چارەسەر بووە.
بەیار حەسەن نەجار، بەڕێوەبەری ناحیەی کەندێناوە بە 964ـى وت،”بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە لەلای ئێمە گەڵاڵە بوو، پارێزگای نەینەواش بودجەی پێویستی بۆ تەرخانکرد، بەڵام زانیاریمان نییە چەندی تێچووە، وەک قۆناغی یەکەم دوو بۆردی وزەی خۆر بۆ دوو بیری کەندێناوە و دوو بیری ناحیەی مەلاقەرە داندراوە”.
وتیشی،”بەشێک لەکێشەی کەمئاوی لە سنوورەکە بۆ نەبوونی کارەبای بیرەکان دەگەڕێتەوە، بۆیە لەو رێگەى بەرهەمهێنانى کارەبا بە وزەى خۆر کێشەکە چارەسەر دەبێت”.
ناحیەی کەندێناوە سەر بە قەزای مەخمورە 16 گوند لەخۆدەگرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح