140 هەزار بەرمیلەکە وایە؟
گومان لە کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمی نەوتی هەرێم دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەستانی هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە و دوای 25.3.2023، بڕی داهات و بەرهەمی نەوتی لە هەرێمی کوردستان نا روون کردووە، لە ماوەی ئەو ساڵ و شەش مانگەی رابردوودا هیچ زانیارییەکی فەرمی لە زار و بڵاوکراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رانەگەیەندراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئێستا بەیانی ئەوەی کردووە، کە بڕی بەرهەمی بۆ 140 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزیوە، بەڵام یادگار سدیق، سەرۆکی رێکخرای روونبین بۆ شەفافیەت لە نەوت و شیکەرەوەی بازاڕە داراییەکان بە 964ی وت، باوەڕم وایە، بەرهەم هێنانی نەوت وا کەمی نەکردووە، ئەم باوەڕەشم لە خۆوە نییە.
کۆتایی ساڵی 2023، ئاستی بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سەروو 320 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، روونبین لە راپۆرتێکدا کە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، نەوتی هەرێم بە تێکڕا بە نزیکەی 35 دۆلار فرۆشراوە، لە کاتێکدا لە ماوەی رابردوودا نرخی نەوتی جیهانی لەسەرووی 80 دۆلارەوە بووە.
ماوەی چەند مانگێکە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت “ئۆپێک” داوا لە عێراق دەکات کە پابەند بێت بە سەقفی بەرهەم هێنانی نەوت کە لەلایەن رێکخراوەکە دیاری کراوە و عێراق پابەند نەبووە پێوەی، عێراقیش هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار دەکرد بەوەی نەوتێکی زۆر بەرهەم دەهێنێت بەبێ رەزامەندی و وایکردووە بەرهەمی عێراق ز یاتر بێت لەوە چوار ملیۆن بەرمیلەی کە ئۆپیک بۆی دیاری کردووە.
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکانی عێراق کۆتایی هەفتەی رابردوو 11.10.2024، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەوەکالەت لە ئیستەنبوڵەوە رایگەیاند، بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 2ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بۆ 140 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزیوە کە دەکاتە 44%ی بەرهەم، چونکە بەپێی بە دواداچوونەکانی روونبین، ئاستی بەرهەم لە 320 هەزار بەرمیلی رۆژانەدا بووە.
یادگار سدیق، دەڵێت، جگە لەو لێدوانە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو لێدوان و بانگەشەیە، بەڵکو من تائێستاش باوەڕم وایە بەرهەم هێنانی نەوت وا کەمی نەکردووە، ئەم باوەڕەشم لە خۆوە نییە بەڵکو پشت ئەستورە بە بەرهەمی سێ کێڵگە نەوتی هەرێم و ئەو شیکردنەوەی لە روونبین کردوویانە، ئەوە لە کاتێکدا نە وەزیر، وتەبێژ و هێچ بەرپرسێکی وەزارەتەکە ئامادەنین لەسەر ئەو پرسە هیچ زانیارییەک بخەنەڕوو.
بەپێی شیکردنەوەکە؛ لە هەرێمی کوردستاندا لانی کەم ئێستا نۆ کێڵگەی بەرهەم هێنانی نەوت بوونی هەیە، کێڵگەی دەیەم کە کێڵگەی تەق تەقە هێشتا دەستی بە بەرهەم هێنان نەکردووەتەوە لە دوای وەستانی هەناردەوە لە ئازاری 2023- ەوە.
لەو 9 کێڵگەیە تەنیا سیانیان، 139 هەزار و 212 بەرمیل نەوت بەرهەمی رۆژانەیان هەیە:
1ـ کێڵگەی تاوکێ:
تاوکێ کە هەریەک لە کێڵگەی تاوکێ و فیشخاپورە، گەورەترین کێڵگەی هەرێمە دوای کێڵگەی خورمەڵە، بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا کە 30 ئەیلوول کۆتایی دێت تێکڕا، 212 هەزار و 84 بەرمیل بووە، لە کاتێکدا لە چارەکی دووەم دا 79 هەزار و 783 بەرمیل بووە، بەراورد بە چارەکی
پێشو رۆژانە تێکڕا 429 هەزار و چوار بەرمیل زیادی کردووە کە دەبوایە کەمی بکردایە نەک زیاد.
ئەگەر، لە مانگی ئەیلوولدا وەکو بانگەشە دەکرێت بەرهەم کەمی کردووە دەبێت لانی کەم تێکڕا لە چارەکی سێهەمدا بۆ نزیکەی 176 هەزار و 70 بەرمیل کەمی بکردایە.
2- کێڵگەی شێخان:
لە مانگی ئەیلوولدا، ئەو مانگەی کە وەزیر دەڵێت بەرهەممان کەمی کردووەتەوە، بەرهەمی ئەوو کێڵگەیە بە تێکڕا 500 هەزار و 48 بەرمیل بووە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مانگی تەمموز ئەوا بەرهەم، بریتی بووە لە 900 هەزار و 47 بەرمیل و لە ئابدا 200 هەزار و 48 بەرمیلی رۆژانەبووە، مانگی ئەیلوول کە دەوترێت بەرهەم بۆ ز یاتر لە نیوە دابەزیوە بەرهەمی ئەم کێڵگەکە لە بری کەم کردن زیادی کردووە.
ئەگەر، ئەو بانگەشەی کەمکردنەوەیەی بەرهەم راست بێت دەبێت بەرهەمی ئەو کێڵگەیە لانی کەم بۆ نیوە دابەز یایە، وە ئەگەر سەیری بەرهەمی ئەو 14 رۆژەی مانگی تشرینی یەکەم بکەین ئەوا، ئاستی بەرهەم 45 هەزار و 900 بەرمیل بووە، کە تەنیا 600 هەزار و دوو بەرمیل کەمی کردووە، واتە 5%.
3- کێڵگەی سەرقەڵا (گەرمیان):
کێڵگەی سەرقەڵا لە ماوەی ئەم ساڵدا بە تێکڕا بەرهەمی لە نێوان نۆ هەزار بەرمیل بووە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە هەر نۆ هەزار بەرمیلە.
بەرهەمی رۆژانەیان بەم شێوەیە:
تەنیا بەرهەمی ئەم سێ کێڵگەیە دەکاتە 112 هەزار و 139 بەرمیل، رێکخراوەکە دەڵێت، ئەگەر گریمان دەڵێن بەرهەمی ئەم سێ کێڵگە کەمی نەکردووە کێڵگەکانی تر کەمی کردووە کە واتە لەم گر یمانەیە دا دەبێت بەرهەمی هەموو کێڵگەکانی تر تەنها 888 بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنن، کە ئەمە ئەستەمە وابێت، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی کۆی بەرهەمی کێڵگەکان رۆژانە زیاد لە 191 هەزار بەرمیلە بەم شێوەیە:
ئایا ئەم ٦ کێڵگەیە هەمویان داخراون، و بەرهەمیان نییە؟!
یادگار سدیق، سەرۆکی رێكخراوی روونبین ئەوەشی وت، بەپێی زانیارییەکانی من ئەو سێ کێڵگەیە (شێخان، تاوکی و سەرقەڵا)، بەرهەمیان هیچ کەمی نەکردووە، ئەو پرسی، “ئەی چۆنە وا ئەم کێڵگانەی تر و ئەو کۆمپانیایانەی بەرهەم هێنانی تێدا دەکەن رازی بوون بەرهەم بوەستێنن، وە ئەگەر گریمان رازی بوون ئەی چۆنە هیچ راگەیەنراوێکیان نییە بڵێن لە بەرهەم هێنان وەستاون، هەروەک چۆن لە کاتی وەستانی هەناردە ساڵی پار رۆژانە زانیاری کەمبوونەوەی بەرهەمیان رادەگەیاند، تاوەکو وەستانی بەرهەم و دووبارە دەست پێکردنەوی”.
سەرۆکی رێکخراوی روونبین وتی، “من دەڵێم هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی هەرێم بەڵکو بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوامە وەکو پێشو، ئەوەی دەوترێت بەرهەمی نەوت کەمی کردووە بۆ 140 هەزار بەرمیلی رۆژانە جگە لە لێدوانێک و بانگەشەیەک هیچی تر نییە، گەر دەشڵێن وانییە لێرەوە داوا لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکەم بەرهەمی رۆژانەی ئەو کێڵگانەی کە شیکراونەتەوە رابگەیەنن”.