له‌ حه‌فتاكان 32 ملیۆنى هه‌بوو

عێراق ژماره‌ى دارخورماكانى لەساڵی داهاتوو ده‌گه‌یه‌نێته‌ 25 ملیۆن دار

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق پلانێكی بۆ گرنگیدان به‌ به‌رهه‌مى خورما هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه‌ تاوه‌كو ساڵى ژماره‌ى دارخورماكانى ئه‌و وڵاته‌ بگه‌یه‌ننه‌ 25 ملیۆن دار، له‌كاتێكدا نیو سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ى دارخورماكان له‌ عێراق 32 ملیۆن بووه‌.

خورما یەکێکە لە بەروبومە کشتوکاڵییە گرنگەکانی عێراق، هه‌میشه‌ ناوونابانگى باشی هه‌بووه‌ وخواستێکی زۆریشی لەسەرە، لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو زیاتر لە 32 ملیۆن دارخورما لە عێراق هەبووە، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2008 بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و گەیشتووەتە نۆ ملیۆن.

ئاژانسی هه‌واڵى عێراق له‌ زارى هادى هاشم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڵاویكرده‌وه‌، پلانەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەیە؛ پاڵپشتی پێشکەشی جوتیارانی بواری خورما بکات بە پێدانی نەمامی نوێ بە نرخی پاڵپشتیکراو، پێدانی رێنمایی و سیمینار و راهێنانی کشتوکاڵی و بڵاوکردنەوەی زانیاری بەردەوام بۆ بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵی چاندن و بەرهەمهێنانی خورما.

لایخۆشییه‌وه‌، ئەیاد ئەلبۆلانی بەڕێوبەری گشتی بەشی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ هاندانی وەبەرهێنان و سەرمایەداران له کەرتی خورمادا، له رێگەی هاوبەشیکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت و بوژارندنەوەی ناوچە کشتوکاڵییەکان.

ده‌شڵێت “چەندین دەرفەتی وەبەرهێنان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی کشتوکاڵیدا دەخرێتەڕوو، کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئه‌مساڵ بەڕێوەبچێت”.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لایەنێکی دیکەی پڕۆژەکەى وه‌زاره‌ت، پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی پەیوەست بە خورمایە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای خۆراکی و کشتوکاڵییان، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی توانای کێبڕکێی خورمای عێراقی لە بازاڕە ناوخۆیی و جیهانییەکان زیاد بکات.

باس له‌وه‌شكراوه‌، رێکخستنی فێستیڤاڵی خورما بەشێکە لە ستراتیژی وەزارەت بە ئامانجی زیادکردنی ژمارەی دارخورما بۆ زیاتر لە 25 ملیۆن دارخورما تا ساڵی 2025، دەستکەوتێکی سەرەکی دەبێت بۆ پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی پەیوەست بە زیادکردن و پەرەپێدانی بەرهەمی خورما.

دارخورما تاقانەکەی قەڵادزێ بەرهەمی باشی هەبووە

دارخورما تاقانەکەی قەڵادزێ بەرهەمی باشی هەبووە