رۆڤیا - دهؤک

13 كەس لە رووداوێكی هاتوچۆدا بریندار بوون

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای نێوان ناحیەی رۆڤیا – بەردەڕەش 13 کەس بریندار بوون، پیاو و ژن و منداڵ هەیە لە ناو بریندارەکان، تەندروستیی بەردەڕەشیش دەڵێت، بە هۆی سەختی برینەکانیان چوار بریندار نێردراون بۆ فریاکەوتنی ئاکرێ.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 14.10.2024 لە سنووری قەزای بەردەڕەش، لە نێوان چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێكدا بووە، تەمەنی جیاواز لەناو بریندارەکاندا هەن، لە پێنج ساڵی تا 60 ساڵی.

نەشوان بەرزنجی، وتەبێژی تەندروستیی بەردەڕەش بە 964ـی وت، “رووداوێکی سەختی هاتوچۆ بووە، لە نەخۆشخانە ئامادەکاریمان کرد و تیممان نارد بۆ شوێنی رووداوەکە، 13 کەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی بەردەڕەش”.

وتیشی، بریندارەکان ژن و منداڵ و پیاون، لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەر وەردەگرن، تەنیا چوار بریندار بە هۆی سەختی برینەکەیان بەڕێکراون بۆ فریاکەوتنی قەزای ئاکرێ.

ناحیەی رووڤیا دەکەوێتە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆ...

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆکاری رووداوی هاتوچۆیە