هەڵبژاردنی كوردستان

سبەی تۆماركردنی چاودێرانی ناوخۆیی و نوێنەری لایەنەكان كۆتایی دێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەم ئێوارەیە رایگەیاند، سبەی سێشەممە لەگەڵ كۆتاییهاتنی كاتی دەوامی فەرمی، تۆماركردنی چاودێرانی ناوخۆیی و بریكار و نوێنەرانی لایەنەكان كۆتایی دێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە 964ی راگەیاند، بە پشتبەستن بە یاداشتی فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی جەماوەر – بەشی پەیوەندییەكانی هەڵبژاردن، كە لە 10.10،2024 پەسند كراوە، سبەی سێشەممە 15.10.2024 لەگەڵ كۆتاییهاتنی كاتی دەوامی فەرمی، وادەی تۆماركردنی چاودێرانی ناوخۆیی و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی كوردستان كۆتایی دێت.

رۆژی 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، دوو رۆژ پێش ئەو وادەیەش، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت، كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتیی دەكات.

"بە هەموو شێوەیەک بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ئامادەین"