له‌ برادۆست

بۆ رزگاركردنى ژیانى ژنێك داواى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى ده‌كرێت‌

964+

فه‌رهاد جه‌سه‌ن

له‌ ده‌ڤه‌رى برادۆستی سه‌ر به‌ قه‌زاى سیده‌كان، كه‌مپینێك رێكخراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ ژنێك كه‌ به‌هۆى له‌كاركه‌وتنى گورچیله‌كانى ژیانى كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هاوسه‌رى ئه‌و ژنه‌ش ده‌ڵێت، تا ئێستا وه‌ك پێویست به‌ده‌نگیانه‌وه‌ نه‌هاتوون.

ژنه‌كه‌ ناوی (د. ج) و خاوه‌نى سێ منداڵه‌ و دانیشتووى گەڕەکی فەرمانبەرانی قه‌زاى سیدەکانه‌.

ئه‌رشه‌د حه‌مه‌د هاوسه‌رى ئه‌و ژنه‌ به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ خێزانه‌كه‌ى كێشه‌ى له‌ گورچیله‌كانى بۆ دروست بووه‌ و به‌م دواییه‌ش هه‌ردووكیانى له‌كار كه‌وتوون، پزیشكیش بۆ رزگاركردنى ژیانى بڕیاریداوه‌ گورچیله‌یه‌كی بۆ بچێندرێته‌وه‌.

وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆخى داراییمان زۆر خراپه‌، داوامان له‌ كه‌سایه‌تى و خێرخوازان كردووه‌ به‌هانامانه‌وه‌ بێن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا وه‌ك پێویست هاوكارى بۆ كۆنه‌كراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ پێویستى به‌ نزیكه‌ى 60 ملیۆن دینار هه‌یه‌.

كه‌سوكارى ئه‌و ژنه‌ ژماره‌ موبایلێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت هاوكاریيان بكات:

07504787149

 شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ له‌ دهۆك سێ ئه‌وه‌نده‌ زیاد...

 شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ له‌ دهۆك سێ ئه‌وه‌نده‌ زیادى كردووه‌