964 زنجیره‌یه‌ك به‌دواداچوونى كردووه
“گەوهەرەکەی سه‌نحاریب له بەستۆرە” یه‌كه‌مین دزینی شوێنه‌وار له دوای راپەڕین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان، دزینى (گەوهەرەکەی بەستۆرە)، یان (كارێزه‌كه‌ى سه‌نحاریب) به یه‌كه‌مین دزینى شوێنه‌وار له دواى راپه‌ڕینه‌وه داده‌نرێت، 964 له‌م پێگه شوێنه‌وارییه دزراوه‌دا، زنجیره‌یه‌ك به‌دواداچوونى له‌سه‌ر بابه‌تى دزینى شوێنه‌وار له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
كه‌یفى مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شوێنه‌وارى هه‌رێم داتاى پێنج ساڵ دزین و شێواندنى شوێنه‌وارى هه‌رێم بۆ 964 ئاشكرا ده‌كات به زیاتر له 500 حاڵه‌ت مه‌زه‌نده‌ى ده‌كات.
ده‌شڵێت “ته‌نیا ئه‌مساڵ تا مانگى ئه‌یلول 82 زێده‌ڕۆیی و دزینى شوێنه‌وارى هه‌بووه و 62 سكاڵاى یاساییشمان تۆمار كردووه”.