چه‌ندین گوندى دیكه‌ش پێویستیان به‌ قیڕتاوه‌

قیڕتاوكردن پێنج گوندى قه‌ره‌داغ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ پێنج گوند له‌ رێگه‌ى قیڕتاوكردنه‌وه‌ رێگاكانیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجاره‌ ئه‌م كاره‌ له ‌سنوورى گونده‌كانى ئه‌م قه‌زایه‌ ده‌كرێت.

گونده‌كان بریتین له‌ ئیبراهیم ئاوا، تەنگی سەر، کونەکۆتر، مێوڵی و گۆڕباز.

ره‌ئوف شێخ مسته‌فا، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، به‌964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ داندرا و راسته‌وخۆى ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى كرا.

وتيشى “درێژى رێگاكانى ئه‌م گوندانه‌ به‌گشتى زیاتر له‌ حه‌وت كیلۆمه‌تره‌ و به‌بڕى یه‌ك ملیار و 134 ملیۆن و 18 هه‌زار و 270 دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر به‌شێك له‌و پێنج گونده‌ رێگاكانیان قیڕتاو نه‌بووه‌، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش كه‌ هه‌یانبووه‌ قیڕتاوه‌كه‌یان تێكچوبو بۆیه‌ به‌م به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌یان كێشه‌و گرفتى هاتوچۆیان نامێنێت.

روونیشیكرده‌وه‌، كاریان له‌سه‌ر قیرتاوكردنى ژماره‌یه‌ك گوندى دیكه‌ كردووه‌ رێكاره‌كانیان ته‌واو كراوه‌ و له‌داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سێیه‌م به‌نداو له‌ سنوورى قه‌ره‌داغ دروست ده‌كرێت

سێیه‌م به‌نداو له‌ سنوورى قه‌ره‌داغ دروست ده‌كرێت