هەواڵەکان
فڕۆکەخانەی سلێمانی رەگەزی نێر وەردەگرێ و شەش کەسیش قۆڵبەست کران
+964
ژووری هەواڵ
فڕۆکەخانەی سلێمانی هەلی کاری هەیە و ئەو کارانەی پێیان دەکات تەنیا بە پیاوان دەکرێ، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتووش دەرفەت هەیە هەرکەسێک مەرجەکانی هەبوو کە 964 بڵاوی کردوونەتەوە دەتوانێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ بکاتەوە.
ئەمڕۆ لە دهۆک لە دوو رووداوی جیادا، کرێکار و شۆفێرێک گیانیان لەدەست دا، رووداوی یەکەم لە شەقامێکى ماسیکا دوو روویدا، کرێکارێک لە کاتى کارکردن لە سەوزاى نێوان شەقامەکان، ئۆتۆمبێلێک خۆى پێدا کێسا و بەهۆیەوە گیانی لە دەست دا.
هۆڵی کۆنفرانسەکان لە زانکۆی زاخۆ، لەسەر رووبەری 40 هەزار مەتر دووجا بە تێچووی نۆ ملیۆن دۆلار بنات دەنرێ، هۆڵەکە لەلایەن کۆمپانیای Power Gate دروست دەکرێت، پێکدێت لە بینای هۆڵی کۆنفرانسەکان بەنوێترین تەکنەلۆژیا، هۆڵی پێشانگا نێودەوڵەتییەکان، سەوزایی و پارکی ئۆتۆمبێل.
تەنیا لە ماوەى سێ رۆژدا شەش کەس لە گوندى راوگانى سنوورى قەزاى پێنجوێن لەسەر دروستکردنى خانووى زێدەڕۆ لەسەر موڵکی گشتی دەستگیرکراون، جگە لە دەستگیرکردنى ئەو کەسانە، دوو حەفارە و سێ بارهەڵگریش دەستیان بەسەردا گیراوە.