چوار بەش دەگرێتەوە

فڕۆکەخانەی سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری هەیە بەس بەپیاو دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى گرێبەست، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هەلى کار بۆ چوار بەشی ناو دامەزراوەکەی رەخساند و فۆڕمی بڵاوکردەوە، مەرجی گشتیی ئەوەیە، کە تەنیا رەگەزی نێر وەردەگرن و دەشبێت، داواکار لە دایکبووی خوار 1995 کەمتر نەبێت.

دەوامەکە 24 کاتژمێرییە، سەر شاخی تێدایە و کاری دەرەوەی فڕۆکەخانەشی پێ دەکرێ.

هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە 964ی وت، “تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، فۆڕم پڕکردنەوە بە ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت، نایانەوێت قەبارەی وەرگرتنی ئەو کەسانە رابگەیەنن، بەڵکو چاویان لەوەیە باشترین سیڤییەکان و مەرجە پێویستییەکانیان بۆ بچێت”.

رەنگە هەلی کارەکە و جەخت کردنەوە بۆ یەک رەگەز جێگەی پرسیار بێت، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە وتی، “ئەو دەوامەی بەو فەرمانبەرانەی دەکرێ، 24 کاتژمێرییە، کاری دەرەوەی فڕۆکەخانە و سەر شاخ و کاری چاکسازی تێدایە، ئەزموونی ئەوەمان کردووە ئەو کارانە بۆ رەگەزی مێ سەختە، و کارمەندی ژنمان هەبوون نەیانتوانیوە بەردەوام بن”.

فڕۆکەخانەکە پاش وەگرتنی سیڤی، ناوەکان جیا دەکاتەوە و چاوپێکەوتن بۆ بەشەکانیی گەیاندنى فڕۆکەوانى، بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى/ (AIS)، بەشى چاودێرى ئاسمانى / (ATC) و نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى/ (Aviation Meteorological Office)دەکات و ژمارەیەک کەس وەردەگرێ.

پڕکردنەوەى فۆڕم لەرێگەى ئەم لینکەى خوارەوە تا 15.11.2024 بەردەوام دەبێت، بۆ لینکى پڕکردنەوەى فۆڕمى پێشکەشکردن پەنجە دابگرە و بیرت نەچێ لە خوارەوە رێنماییەکان بخوێنەوە؛

مەرج و ڕێنمایی یەکانى دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى( گرێبەست):
( مەرجە گشتى یەکان )
أ‌. پێویستە سەرجەم داواکاران (ڕەگەزى نێر) بن .
ب‌. پێویستە تەمەنى داواکار لە دایکبووى ساڵى (1995) کەمتر نەبێت .
1. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى (گەیاندنى فڕۆکەوانى) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
أ‌. بەکالوریۆس ئەندازیارى گەیاندن .
ب‌. بەکالوریۆس ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر .
ت‌. بەکالوریۆس ئەندازیارى کارەباى گشتى .
ث‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
2. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى/ (AIS) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
أ‌. بەکالوریۆس زانستى بیرکارى .
ب‌. بەکالوریۆس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
ت‌. بەکالوریۆس زانستى جیۆلۆجى .
ث‌. بەکالوریۆس ئەندازیارى ڕوپێووى .
ج‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
3. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ( بەشى چاودێرى ئاسمانى / (ATC) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
أ‌. بەکالوریۆس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
ب‌. بەکالوریۆس زانستى بیرکارى .
ت‌. بەکالوریۆس زمانى ئینگلیزى (تەنها بۆ دەرچوانى ئامادەیی زانستى) .
ث‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (5) بێت یان هاوتاکەى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .
4. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى/
( Aviation Meteorological Office ) ) پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى :-
أ‌. بکالوریوس کۆلێژى زانست (فیزیک) بێت .
ب‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT) .