پارە دابینکرا

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە

964+

ئەحمەد مستەفا

زانکۆی سلێمانی، هاوتای راگەیاندنی دەستپێکی یەکەم رۆژی ساڵی خوێی خوێندن، ئەمڕۆ یەکشەممە 13.10.2024، دەرگای ناو تۆمارکردنی بە سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆییەکان کردەوە و چاوەڕێیانە دەست بە مامەڵەکە بکەن.

700 ملیۆن دیناریشی بۆ تەرخانکرا.

ئەنجومەنی زانكۆکە بڕیاری داوە، رۆژی 22ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە زانكۆکەیان دەستپێ بکات، ئەمڕۆش داوای دەست کردن بە مامەڵەی وەرگرتن لەو خوێندکارانە دەکات کە دەچنە بەشە ناوخۆییەکان.

زانکۆی سلێمانی پلاتفۆڕمێکی بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی وەرگرتنی خوێندکار لە بەشە ناوخۆییەکانی راگەیاندووە و یەکەم ساڵە کاری پێ دەکات، كە دەبێت هەر پێنج خوێندکارێک گرووپێک دروست بکەن و ژوورێک بە خواستی خۆیان وەربگرن.

زانکۆکە ساڵانە لە نێوان هەشت بۆ 10 هەزار خوێندکاری هەیە، هەروەها زیاتر لە چوار هەزار خوێندکاری نوێ بۆ قۆناغی یەک وەردەگرێ کە نیوەی خوێندکارەکان ماڵیان لە دەرەوەی شارە، ئەوانیش دەچنە بەشە ناوخۆییەکانی سەر بە زانکۆی سلێمانی.

دکتۆر یۆهان عوسمان، وتەبێژی زانکۆی سلێمانی بە 964ی وت، “ئەو بارگرانییەی هەبوو بۆ پێدانی بەشەناوخۆیی و لە ئەستۆگرتنی ژوورەکان کۆتایی هات، تەنیا لەسەر ئەو خوێندکارانەی دەچنە بەشەناوخۆیی پێویستە، پێنج خوێندکار پێکەوە بچنە ناو سیستمەکە و داوای یەک ژوور بکەن”.

سیستمەکە هیچ تێچوویەکی دارایی ناهێنێتە سەر خوێندکار، تەنیا داتایەکە و دەچێتە لای ئیدارەی بەشەناوخۆییەکان و بە گوێرەی ژمارەی خوێندکارەکان و ژووری داخڵکراو، بڕیار لە دابەشکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەدرێ.

بە قسەی زانکۆی سلێمانی بێت، بڕیاری کردنەوەی دەرگای بەشەناوخۆییەکان، دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دێت لەسەر تەرخانكردنی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكان، كە بەوهۆیەوە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لەزانكۆی سلێمانی دواكەوتبوو.

زانکۆی سلێمانی بووە یەکەمی زانکۆکانی عێراق

زانکۆی سلێمانی بووە یەکەمی زانکۆکانی عێراق