بۆ ماوەی رۆژێک

هاتوچۆی گەرمیان: رێگای کەلار بۆ گوندی گۆبان و سەید خەلیل دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە ئەمڕۆوە قیرکردنی رێگەی کەلار بۆ گوندی گۆبان و سەید خەلیل دادەخرێت، هاتوچۆی گەرمیان رێگەکە دادەخات تا کارەکانی تەواو دەبن.

ئەمڕۆ شەممە 12.10.2024، هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئێستاوە تا سبەینێ یەکشەممە بەهۆی کارکردن و قیرکردنی رێگەی کەلار بۆ گوندی گۆبان و سەید خەلیل، هاتوچۆکردن بەسەر ئەو رێگایەدا رادەگیرێت و رێگاکە دادەخرێت.

“شۆفێران دەتوانن بۆ هاتوچۆکردن رێگای گوندی قاسم ئاغا بەکار بهێنن”، هاتوچۆی گەرمیان وا دەڵێت.

پرۆژەی رێگای کەلار – سەید خەلیل درێژیەکەی 17 کیلۆمەتر و نیوە و پانی 6 مەترە و تێچووەکەی 1 ملیۆن و 608 هەزار دۆلارە.

ئەو گوندانە لە دەورووبەری قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە دەکرێت.

لە گەرمیان رێگایەک داخرا

لە گەرمیان رێگایەک داخرا