دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ وێنە :964
رێگاى چەمچەماڵ
لەبارەى خستەکارى کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ روونکردنەوە دەدرێت
964+
وریا فەتاح
لەبارەى کەوتنەکارى کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەى چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت و کۆمپانیاى رەوا دەڵێت: تائێستا پڕۆژەکە تەواو نەبووە.
کۆمپانیاى رەوا کە سەرپەرشتى دانانى پڕۆژەى دانانى کامێراى “خاڵ بۆ خاڵ” لە رێگەى چەمچەماڵ دەکات، بە هاوبەشى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى هاتوتوچۆى سلێمانى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، پڕۆژەى کامێراى “خاڵ بۆ خاڵ”ـى رێگاى چەمچەماڵ تەواو نەکراوە و لە ئێستاشدا دیارنییە کەى تەواو دەبێت و دەکەوێتەکار.
وەک باسى دەکات، ئەو دەنگۆیانەى لە هەندێ شوێن لەبارەى کەوتنەکارى کامێراکان بڵاوکراوەتەوە دوورن لە راستى و هیچ بنەمایەکی نییە و نەکەوتوونەتەکار.