لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابووەوە

1374 کارتۆن خواردنەوەى کحولى دەستى بەسەرداگیرا

 964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە سنووری خۆرئاوای قەزای عەلەم، سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، هێزەئەمنییەکانی قەزاکە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری پڕ لەخواردنە کحولییەکاندا گرت و خاوەنەکەشی رایکردووە.

محەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت،” شۆفێری بارهەڵگرەکە پێش ئەوەی بگات بە بازگەی عەلەم، لە نزیک بازگەکە ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووەو چووەتە شوێنێکی نادیار و نەگەڕاوەتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسی نێو بازگەکەوە گومانیان لەبارهەڵگرەکە هەبووە، دوای پشکنین و گەڕان بۆ بارهەڵگرەکە دەرکەوتووە، کە تەنیا بەشی سەرەوەی بە بەرد داپۆشراوە و ژێرەوەی بڕێکی زۆری خوادنەوەی کحولیی تێدایه، ویستویەتی بە بازگەکەدا بیپەڕێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی ئەو خواردنەوە کحولییەی دەستی بەسەرداگیراوە 1374 کارتۆن بووە، ویستوویەتى بە شێوەیەکى نایاسایى ساغى بکاتەوە.

وەک باسى دەکات، ئێستا لێکوڵینەوەی چڕ بۆ دۆزینەوەی شۆفێرەکەی دەستی پێکردووە، کە جارێ دیار نییە هۆکاری رەوەستانی ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک بازگەکە بۆچی بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە خانەقین 100 کارتۆن خواردنەوەی کحول دەستی بەسەردا گیر...

لە خانەقین 100 کارتۆن خواردنەوەی کحول دەستی بەسەردا گیرا