بەرپرسێکى ئەمنى بۆ 964 ئاشکراى دەکات

 رووداوى تەقەکردنەکەى سلێمانى چۆن روویدا؟

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

شەوى رابردوو لەدوای كاتژمێر 12ـی شەو روداوێكی تەقەكردندا لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەو دوو هاوڵاتی بەسەختی بریندار بوون کە یەکێکیان کوڕى بەرپرسێکى ئەمنییە.

لەبارەی روداوەكەوە، جەمال گوڵباخ، باوكی یەكێك لە بریندارەكان كە هاوكات بەرپرسێكی ئەمنی قەزای شارەزووریشە بە 964ـى وت، “روداوەكە لەدوای كاتژمێر 12ـی دوێنێ شەو لەگەڕەكی سەرچنار لەبەردەم یەكێك لە كافتریاكانی ئەو گەڕەكە رویداوە و كوڕێكی من بەناوی بافڵ تەمەن 27 ساڵ، لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانی بەسەختی برینداركراون”.

وتیشی، روداوەكە بەجۆرێك بووە هاوڕێی كوڕەكەم چووەتە ناو كافتریاكەو لەگەڵ سێ كەسی دیكە بووەتە دەمەقاڵێیان، لەوكاتەدا كوڕەكەی منیش چووە بەهانایەوە و ناوبژیوانی كردوون و لەو كاتەدا گولـلەیەك بەر دەمووچاوی دەكەوێت و بەسەختی برینداركراوە و هاوڕێكەشی گولـلە بەر ملی دەكەوێت”.

وەک باسى دەکات، کوڕەکەى گولـلە لە مێشکیدا ماوەتەوە و دەرنەچووە، ئەمشەو لە نەخۆشخانەى ئەنوەرشێخە لەلایەن تیمێکى پزیشکى شەش کەسى نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتووى بۆ ئەنجامدراوە و مەترسى لەسەر ژیانى نەماوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لایەنی بەرامبەر كە تەقەیان كردووە سێ كەس بوون و تائێستا دەستگیر نەكراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سلێمانى شەڕەتەقەیە

لە سلێمانى شەڕەتەقەیە