"له‌ هه‌ردوو ماڵه‌كه‌ى گۆڕان بێبه‌ریم"

پارێزگارى سلێمانى بۆ كۆتا جار داواى به‌خشین له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پارێزگارى سلێمانى داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بەخشینى لە پۆستی پازێزگاری سلێمانی پەسەند بکات و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات “لە ئەمڕۆوە لە گۆڕان بێبەریم و وەک کەسێکی تەکنۆکرات بەردەوام دەبم تا ئەو کاتەی بەخشینەکەم پەسەند دەکرێت”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، سێ مانگ پێش تەواوبوونی ماوەی چوارساڵی خزمەتکردنى لەم پۆستەدا، لە 9.9.2021  بە فەرمیی داوای بەخشینى لە پۆستەکەى کردووە، هه‌روه‌ها هەمان داواکاریی لە رۆژی 22.2.2022 دا پێشکەش بە وەزیری ناوخۆ و سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هەر سێ لایەنە سیاسییە پێکهێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تا ئەمڕۆ، پەسەندنەکراوە.

ده‌شڵێت “ئێمە حوکمڕانیمان لە ململانێی سیاسیی دورخستۆتەوە و پابەندیی دەستورو یاساو رێساو رێنماییەکان بووین و دەبین”.

باس له‌وه‌شده‌كات، لەم دۆخەی ئێستادا، کە بەداخێکی سەختەوە ناکۆکیی و دووبەرەکیی و بێمتمانەییەکی زۆرو  قوڵ کەوتۆتە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە و بەسەر دوو ماڵی لێکترازاودا دابەشبوون “ئێمە خۆمان لەو دۆخە بە دوورگرت و هەموو هەوڵێکی کۆکردنەوە و یەکخستنەوە و رێکخستنەوە و قبوڵکردنی یەکترو کاراکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی و ناوەندەکانی بڕیاردانمان دا، بەڵام نەگەشتینە ئەنجام”.

پارێزگار روونیده‌كاته‌وه‌، نایه‌وێتت ببێته‌ به‌شێك لەم ململانێ و کێشمەکێشەی گۆڕانی لە ئامانج و ستراتیژو دەستور و پاکێچ و بەرپرسیارێتییەکەی دورخستۆتەوە،  بۆیە ده‌ڵێت “بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین و لە ئەمڕۆوە وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوام دەبین، تا ئەوکاتەی بەخشینەکەمان پەسەند دەکرێت، یان رێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەکەمان لەگەڵ هەر پاڵێوراوێکی تردا”.

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م...

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌می كردووه‌