چێشتخانه‌ و خزمه‌تگوزارى جیاوازى تێدایه‌

دواى 15 ساڵ وه‌ستان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى ئه‌نبار كه‌وته‌وه‌ كار

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى وه‌ستانى بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 15 ساڵ، هێڵى ئاسنینى پارێزگاى ئه‌نبار دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین گه‌شتى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى له‌ رومادییه‌وه‌ بۆ به‌غدا به‌ڕێخست.

كاتژمێر 6:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى گه‌شته‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه‌، 350 سه‌رنشین ده‌گرێت، بلیتى هه‌ر سه‌رنشینێك پێنج هه‌زار دیناره‌، بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 3:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌نبار و ئه‌و سه‌رنشینانه‌ى له‌گه‌ڵى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بلیته‌كه‌یان ده‌بێته‌ ته‌نیا چوار هه‌زار دینار.

له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ چێشتخانه‌ و خزمه‌تگوزارى جیاوازى تێداية‌ ته‌نانه‌ت شوێنی VIp یشی بۆ سه‌رنشینیان هه‌یه‌ كه‌ نرخى بلیته‌كه‌ى به‌ حه‌وت هه‌زار دیناره‌.

له‌یس ئیبراهیم فازڵ، كاپتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، خۆشحاڵن به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گه‌روره‌كانى گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌نێوان پارێزگاكاندا.

پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینى هه‌رێمى كوردستان كه‌وته‌ بوارى ج...

پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینى هه‌رێمى كوردستان كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردن