کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
لەسەر رێگەی سەرەکی ئۆمەرگومبەت 750 دار زەیتون دەچێنرێت
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر رێگەی سەرەکیی ئۆمەرگومبەت لە ناحیەی سێگردکان، 750 دار زەیتون دەچێنرێت و تۆڕی ئاودێریشی بۆ دادەنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.10.2024، سەرۆکایەتی شارەوانیی سێگردكان رایگەیاند، ئەمڕۆ پڕۆژەی چاندنی داری زەیتوون لە رێگای سەرەکیی ئۆمەرگومبەت دەستیپێکرد و ئامانج لێی زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاوترە.
بە مەبەستی پاراستنی دار زەیتوونەکان، بە درێژایی ئەو رێگەیەی کە دارەکانی لێدەچێنرێت، کامێرای چاودێری دادەنرێت و ئەمە بەشێکە لە پرۆژەکە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سێگردكان، نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتر تۆڕی ئاودێری بۆ دار زەیتوونەکان رادەکێشرێت.