شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
ئۆتۆمبێلێک کەوتە رووباری باڵەکایەتی
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە رێگای نیوان چۆمان-سۆران ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبار و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەمە 10.10.2024، بە دیاری کراوی لە نزیکی پردی بنکێلان بووە.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، ”کەمێک پێش ئێستا ئاگادار کراینەوە لە رێگەی چۆمان – سۆران ئۆتۆمبێلێک کەوتووتە رووبارەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە”.
وتیشی، تەرمێکمان دۆزییەوە هاوڵاتیەکە بەناوی یوسف رەسول سلێمان، دانیشتووی سۆرانە و لە دایکبووی ساڵی 1991 و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر