بە درۆن

“مقاوەمە لە 24 کاتژمێردا چوار هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل”

964+
ئەحمەد مستەفا

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دوو بڵاوکراوەی جیاوازدا گروپە چەکدارەکانی بەشدار لە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی دوو هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل لە ئەستۆ گرت.

هێرشەکان بەیانی ئەمڕۆ 10.10.2024 ئەنجامدراون، ئەوە لە کاتێکدا کەمتر لە 24 کاتژمێری رابردوو ئەو گرووپانە وتبوویان، “دوو هێرشی دیکەیان کردووەتە سەر ئەو وڵاتە” و لە نوێترین بڵاوکراوەیاندا، ئاماژەی بە بەردەوامیدان بەو هێرشانە دەکەن.

سەرجەمی ئەو هێرشانە لە 24 کاتژمێری رابردوودا، بە گوێرەی بڵاوکراوەی گروپەکان بێت بووە بە چوار هێرشی ئاسمانی لە رێگەی درۆنەوە.

بڵاوکراوەکەی ئەمڕۆیان ئەمەی تێدا نوسراوە، “بۆ بەردەوامبوون لەسەر رێبازی دژایەتیکردنی داگیرکار و سەرکەوتنی خەڵکەکەمان لەفەڵەستین‌ و لوبنان، لە وەڵامدانەوەی و دژی کوشتنی منداڵان‌، ژنان‌، پیر و پەککەوتەکان دەکرێت، موجاهیدەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەیانی رۆژی پێنجشەممە بەدرۆن هێرشیانکردە سەر باکووری خاکی داگیرکراومان”.

لەگەڵ دەستپێکی جەنگی غەزە مقاوەمە لە عێراق چەند جارێک باسی لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل دەکرد، بەڵام ئێستا رۆژانە بڵاوکراوەی هەیە و دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان و هێرشی زەمین بۆ باکووری لوبنان، هێرشی ئەو گروپە چەکدارانە بۆ سەر ئیسرائیل و بەتایبەتی بەرزاییەکانی جۆلان زیادیان کردووە.

مقاوەمەی ئیسلامی

مقاوەمەی ئیسلامی" ناوێک کە تۆمەتی سەر گرووپە چەکدارەکانی نادڵنیا کردووە"

ئیسرائیل بڕیاریدا هێرشێکی گەورە بکاتە سەر ئێران

ئیسرائیل بڕیاریدا هێرشێکی گەورە بکاتە سەر ئێران

ساڵێک لەمەوبەر حەماس هێرشى کردە سەر ئیسرائیل

ساڵێک لەمەوبەر حەماس هێرشى کردە سەر ئیسرائیل