دیمەنێکی کەمپی عەربەت لە سلێمانی - وێنە:وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق.
تا کاتێکی نادیار
لە عەربەت هیچ مامەڵەیەک جێبەجێ ناکرێ
+964
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024، هاوڵاتیانی سنوری ناحیەکەی ئاگادار کردەوە، کە لە ئێستادا هەر یەک لە مامەڵەکانی: منداڵ زیاد کردن، گواستنەوەی خۆراک، جیابوونەوە (طلاق) و هاوسەرگیری راگیراون و ناتوانن جێبەجێیان بکەن.
روونیشیکردووەتەوە، تا کاتێکی نادیار بەمشێوەیە دەبێت و لە کاتی دەستبەکاربوونەوەی، هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.