هیوایان لەسەر وەجبەی دووەمە

سەیدسادق لە پێدانی پسپۆڕی پزیشک بێبەش کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

بە بڕیارێکی وەزیری تەندروستی لەکۆی 65 پزیشکی پسپۆرییە جیاوازەکان کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دامەزرێندراون، هیچ پشکێک بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق دانەنراوە، نەخۆشخانەکە دەڵێت، “دابەشکردنەکە لەسەر بنەمای زۆنە سنوورییە دوورە دەستەکانەوە کراوە”.

ئەو دابەشکارییە، نیگەرانی ژمارەیەک لە دانیشتووانی قەزاکە و پسپۆڕە تەندروستییەکانی لێ کەوتەوە.

سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئەوەی بۆ 964 روونکردەوە، پزیشکەکان بەسەر ناوچەکاندا بە گوێرەی پێویستییان و داواکاری لەسەریان دابەشکراون، کە ژمارەیان 52 دانەیە و بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستیەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و پێنجوێندا دابەشکراون.

ئەو دابەشکردنە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێ کەوتەوە، کە پزیشکەکان لە زیاتر لە 13 پسپۆڕین، وەک ئێسک و شکاوی و ژنان و منداڵبوون و منداڵان و نەشتەرگەری گشتی و پێست و تیشک و سۆنار و قوڕگ و لوت و گوێ و نەخۆشیەکانی هەرس و جگەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024، نەخۆشخانەی گەشتی شەهید شەوکەت لە روونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی سنوری قەزای سەیدسادق دەڵێت، دوای ئەوەی 52 پزیشک بەفەرمانی وزاری دابەش کران بەسەر زۆنەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دا، گلەی و ناڕەزایەتیەکی زۆر لەسنوری سیدسادق بڵاو بووەوە، قەزای سەیدسادق هیچ دکتۆرێکی بۆ نەنێردراوە و پەراوێز خراوە.

نەخۆشخانەکە دەڵێت، دوای ئەوەی کە هەواڵەکەمان پێگەشت بەدواداچونمان کرد بۆئەو مەبەستە، دەرکەوت کەنیەتی خراپ لەپشت دابەش کردنەکەوە نییە ، بەڵکو دابەش کردنەکە لە وەزارەتی تەندروستییەوە کراوە و سستەمی دابەشکردنەکە لەسەر بنەمای زۆنە سنورییە دوورە دەستەکانەوە کراوە، لەسەرەتادا ئەم پزیشکانە پێویستە لەشوێنە دورەکان دەست بەکاربن، تەنیا سەیدسادق نیە پزیشکی بەرنەکەوتبێ.

بە گوێرەی روونکردنەوەکە بێت، هەریەک لە دەربەندیخان، دوکان، چەمچەماڵ، هەڵەبجەی تازە پزیشکیان بۆ نەناردوە، لە کاتێکدا نەخۆشخانەی گەورەیان تێدا هەیە، کاتێک ئەو پزیشکانە دەست بەکاردەبن لەو شوێنانەی کە بۆیان دیاریکراوە، دواتر بەگوێرەی ساڵی خزمەت دەیان هێننەوە بۆناو شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەر. نەخۆشخانە دەڵێت، “بۆیە ئێمە لەوەجبەی دووەەمدا بێ بەش ناکرێین”.

ژمارەیەک کورسى چیمەنتۆیى لەناو باخچەیەکى سەیدسادق شکێ...

ژمارەیەک کورسى چیمەنتۆیى لەناو باخچەیەکى سەیدسادق شکێنران

بکوژی رووداوەکەی دوێنێ شەوی سەیدسادق دەستگیرکرا

بکوژی رووداوەکەی دوێنێ شەوی سەیدسادق دەستگیرکرا