ئاگاداربن مەیانکڕن

ئەم دوو دەرمانە لە تاقیکردنەوە دەرنەچوون و لە کوردستان قەدەغە کران

+964

ژووری هەواڵ

دامەزراوەی کۆنترۆڵ و دەرمانی هەرێم دوو دەرمانی لە بازاڕەکانی کوردستان بە تەواوی قەدەغە کرد، لەبەر ئەوەی لە پشکنین دەرنەچوون و دەبێت لەناو ببرێن.

هەردوو دەرمانی (HONORTONIN drops) و (melatonin drops) پێشتر نێردرابوون بۆ تاقیکردنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 09.10.2024 ئەنجامەکانیان دەرچوون و دامەزراوەکە رایگەیاند ”دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو “visible particle”یان تێدایە و پێچەوانەی تایبەتمەندیی بەرهەمەکانن و شیاوی بەکارهێنان نین”.

نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر و بە دیاریکراوی 21.08.2024 دامەزراوەی کۆنترۆڵی دەرمان رایگەیاندبوو ”بە مەبەستی زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بڕیاریدا بە راگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی دەرمانسازیی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە”.

دوای پشکنینیش دەرکەوتووە بەهۆی ”خراپ کۆگاکردن و گواستنەوەیان” هەردوو دەرمانەکە بەکەڵکی بەکارهێنان نەماون.

دامەزراوەکە دەڵێت ”سەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە ئەو دوو بەرهەمە لە پشکنین دەرنەچوون و بە رێکاری زانستی دەرمانسازی و ژینگەیی لەناودەبرێن”.

لە هەولێر دوو گروپ بەتۆمەتی قاچاخچێتی دەرمان دەستگیر ک...

لە هەولێر دوو گروپ بەتۆمەتی قاچاخچێتی دەرمان دەستگیر کران