كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان:
“ئەوەی كردوومانە بەسە بۆ رێگری لە تەوزیركردن لە هەڵبژاردن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەموو لایەن و كاندیدەكان دڵنیا دەكەنەوە، بە هەموو شێوەیەك رێگری لە یاریكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و تەزویر دەكەن، هەروەها دەڵێن گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی كردووە بۆ پشكنینی پرۆژگرامەكان.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات، لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024 دڵنیایی دەداتە لایەن و لیست و كاندیدەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی كوردستان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێران و هەموو پەیوەندیدارانی هەڵبژاردن، كە دڵنیایان دەكەنەوە كۆمیسیۆن رێكاری تۆكمەی داناوە بۆ گەرەنتی كارەكانی بە سەربەخۆی و بێلایەنیی تەواوەوە.
كۆمیسیۆن دەڵێت، ئەم رێکارانەی گیراونەتەبەر بەسن بۆ رێگریکردن لە هەر دەستکارییەک یان گۆڕانکارییەک بە ئیرادەی دەنگدەر و پاراستنی دەنگەکەی بە هەموو راستگۆییەوە تا ئەوکاتەی ئەنجامەکانی کۆتایی رادەگەیەنرێت.
هەروەها ئەوەشیان باس كردووە، كۆمیسیۆن زیاتر لە پرۆسەیەكی ھاوشێوەکردنی ئەنجامداوە بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی ھەڵبژاردن (ئەلیکترۆنی و ژماردنی بەدەست)، رێکارەکانیش ھەموویان سەرکەوتوو بوون و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتەکان، ھاوپەیمانییەکان، رێکخراوەکان، میدیاکان و تیمی یاریدەدەری نێودەوڵەتی (UNMI).
ئەوانەی زووتر بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێكرد سزادران
کۆمیسیۆنی باڵا ئاشكرای كرد، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دروست، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە بواری تاقیکردنەوەی پرۆگرامەكان واژۆك كردوووە.
هەروەها ئەوەیان روونكردووەتەوە، کۆمیسیۆن راسپاردەکانی کۆمپانیاکەی پەیڕەو کرد بۆ چارەسەرکردنی هەر کەموکوڕییەکی تەکنیکی لە کارپێکردنی ئامێرەکاندا.
کۆمسیۆن هەروەها ئەوەشی باس كردووە، کۆمەڵێک رێکاری ئامادە کردووە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی پرۆسەی هەڵبژاردن لە رێگەی ئەنجامدانی ژماردن و ژماردنی دەستی لە هەموو بنکەکانی دەنگدان و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامی ژماردن و ژماردنی ئەلیکترۆنی، دەستبەجێ لەگەڵ تەواوبوونی لە دەنگدان و پێش راگەیاندنی ئەنجامەکانیش.
كۆمیسیۆن لە کۆتاییدا دەڵێت، “دووپاتی دەكەینەوە كۆمیسیۆن سوورە لەسەر كاركردن بە پیشەیی و بێلایەنی و سەیركردنی هەموو لایەنەكان بەبێ جیاوازی، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بە سەركەوتوویی، هەروەها رێگەنەدان بە هیچ لایەنێک هەوڵی دەستوەردان لە کارەکانی کۆمیسیۆن بدات و هەوڵی دەستکاریکردن یان کاریگەری لەسەر ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات.
بڕیارە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەرپەرشتیی دەكات.
رۆژی هەڵبژاردن دەتوانی كارتەكەت وەربگریتەوە و دەنگیش بدەیت
هەڵبژاردن
بۆچی دێت؟
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر دەبێت و دواتریش سلێمانی
كۆمیسیۆنی باڵا
وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی کوردستان كۆتایی هات
لە هەولێر
سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت
وەڵامی رەخنەی لایەنەكانی هەڵبژاردن درایەوە