لە سۆران
شکانی پلێتێکی پردی بنکێلان مەترسی بۆ شۆفێران دروست کردووە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
یەکێک لە پلێتە ئاسنەکانی پردی بنکێلان لە سۆران شکاوە و ئەگەر شۆفێر ئاگادار نەبێت توشی بەڵای خۆی دەبێت.
پردی بنکێلان یەکێکە لە پردەکانی رێگای نێوان چۆمان-سۆران، رێگاکە بە رێگای هامڵتۆن ناسراوە، شۆفێران دەڵێن، ئاگادار نەبن مەترسیدارە، رێگاوبانی سۆرانیش دەڵێت، ئەمڕۆ چاکی دەکەن.
مەحمود نەسرەدین یەکێک لە شۆفێرانی ناوچەکە بە 964ـی وت “ئەمڕۆ بەیانی بەو رێگایەدا هاتم، ئەگەر زوو ئاگادار نەبوومایە ئەکەوتمە سەر پلێتە شکاوەکە و رووبەڕووی مەترسی دەبوومەوە، داواکارین لایەنی پەیوەندیدار بە زوویی چاکی بکات”.
لەوبارەیەوە خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت،”ئێستا تیمی تایبەت لە سۆران دێن بۆ چاککردنی پردەکە و هەر ئەمڕۆ چاکی دەکەین”.
وتیشی، تیمێکی تایبەتمان هەیە بۆ سیانە و چاککردنەوە ی پردەکان بەڵام بەهۆی کەمی فەرمانبەر زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت و ناتوانین لە کاتی شکانی پلێتەکان راستەوخۆ چاکی بکەین.
بهپێی ئهو ئامارهى كه له بهڕێوهبهرایهتى چاككردنى رێگاوبانى سۆران ههیه، ئیدارەی سهربهخۆى سۆران خاوەنی ژمارەیەکی زۆری پردی ئاسنینە کە ژمارەیان 42 پردە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری