ئامێریان لەکار کەوتووە و کار ناکەن

سبەینێ سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی چەمچەماڵ مەکەن

964+

توانا نەقی

فەرمانگەی کارتی نێشتیمانی چەمچەماڵ ئاگاداری هاوڵاتیانی ئەو سنوورە دەکاتەوە سبەینێ چوارشەممە سەردانیان نەکەن چونکە ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان رایی بکەن.

ئەمشەو سێشەممە، قایمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە و لەکارکەوتنی ئامێرێکی سەرەکی فەرمانگەکە سبەینێ چوارشەممە 9.10.2024 کەس سەردانی کارتی نیشتیمانی نەکات.

دەشڵێت، هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان بەڕێ ناکەن و رادەوەستێت هیچ ئاماژەیەکێش نییە کەی فەرمانگەکە دەست بەکارکردن دەکەنەوە بۆیە هاوڵاتیان با سەردانیان نەکەن.

کارتی نیشتیمانی مێرگەسۆر: تا یەکشەممە سەردانمان مەکەن

کارتی نیشتیمانی مێرگەسۆر: تا یەکشەممە سەردانمان مەکەن