"شۆفێڕیکیان سەرخۆش بووە"

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک – بەغدا چوار کەس برینداربوون

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە سەر رێگای کەرکوک – بەغدا چوار کەس برینداربوون کە برینی چەند کەسێکیان سەختە.

موئەید عەباس بەڕێوەبەری ھاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت، “لە نزیک پردی باکووری خورماتوو رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا نیسان و مارسیدس روویداوە  و بەوھۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە بە سەختی برینداربوون و شۆفێری مارسیدسەکە رەوانەی نەخۆشخانە ئازادی کەرکوک کراوە”.

“هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شۆفێری مارسیدسەکە لەژێر کاریگەری مادە کحولییەکاندا بووە و دەرەکەوتووە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا مەشروب و مادەی کحولی تێدابووە”، موئەیەد عەباس وای وت.

هەر ئەمڕۆ فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە دوو سەرنشینەوە و بەهۆی تیژڕەویی، لەسەر پردی پڕۆژەی ئاوی داقوق کەوتووەتە خوارەوە و کەوتووەتە نێو پڕۆژە ئاوەکەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو سەرنشینەکە مامۆستان و لە خورماتووە بەرەو کەرکوک رۆیشتوون، لە رووداوەکەدا هەردووکیان برینداربوون.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک له‌ زاخۆ گیانی لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک له‌ زاخۆ گیانی لەدەست دا