لە شارەزوور و بازیان
بۆ بیرلێدان چوون و قۆڵبەست کران
964+
شۆڕش قادری
لە شارەزوور و ناوچەی بازیانی پارێزگای سلێمانی، چوار کەس بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کران.
هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى بازیان لە پێناو پاراستى سنورەکەیان دەرچونێکیان ئەنجامداوە بۆ گەڕەکى شارەوانى لە ناوەندى قەزاى بازیان و بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن، دوو کەسیان دەستگیرکردووە”.
“لە یەکێک لە ماڵەکانی ناو قەزای شارەزووریش، دوو هاوڵاتی کە سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون، دەستگیر کران و ئامێرێکی بیرهەڵکەندن و ئۆتۆمبێلێکیش دەستیان بەسەردا گیرا”، هێمن کەمەرخان وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتیشی، لێدانی بیر بەهەموو شێوەیەک لە سنوورەکەیان قەدەغە و هەر کەسێک ئەو کارە بکات دەستگیر دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.