لە سلێمانی و هەڵەبجە

بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە رێکخراوێک 300 هەزار دۆلار دابین دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سنووری پەروەردەی سلێمانی 14 قوتابخانه‌ و لە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە یەک قوتابخانە دەست بە نۆژەنکردنەوەیان دەکرێ، ئەوەش پاش ئەوەی رێکخراوی LDSی ئەمریکی تێچووەکەی گرتە ئەستۆی خۆی.

ئەمڕۆ دووشەممە 7.10.2024 لە باڵەخانەی پەروەردەی گشتی سلێمانی واژۆی گرێبەستەکە کرا.

پەروەردەی سلێمانی لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ نوێنه‌رانی منداڵپارێزی كوردستان بە هەماهەنگی و هاوکاری رێکخراوی LDSی ئەمریکی، یەکیان بینیوە.

له‌ دیدارەکە، گرێبه‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 14 قوتابخانه‌ له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌روه‌ها یەک قوتابخانە له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ واژۆ کراوە، پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ئه‌م نۆژه‌نكردنه‌وانه‌ به‌ هاوكاری رێكخراوی ( LDS )ی ئه‌مریكی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئەو رێکخراوە بڕی 300,000 سێ سەد هەزار دۆلاری بۆ کۆی تێچووی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکە تەرخان کردووە، بە قسەی پەروەردە، به‌شی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سەرپەرشتی کاری نۆژه‌نكردنه‌وەكه‌ دەکەن.

دیمەنی واژۆکردنی گرێبەستەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):