ئەگەر نیتانە بچن

رێگەی دوور مەبڕن؛ تیمێکی بایۆمەتری دەچنە دەربەندیخان

964+
ئەحمەد مستەفا

رۆژی هەینی و شەممە، تیمێکی بانکی سەیدسادق دەچنە دەربەندیخان ئەوانەی تائێستا بایۆمەتری-یان نییە، دەتوانن فرسەت بهێنن و بچن تا “کۆدی بایۆمەتری” دەربکەن.

ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، یان کەسوکار و وارسی شەهیدن، لە پێشینەی کارەکانی ئەو تیمە دەبن، کە ماوەی دوو رۆژ لەوێ دەمێننەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ دووشەممە 7.10.2024، قایمقامیەتی دەربەندیخان لە فەیسبووکی خۆی بۆ دانیشتووانی قەزاکە ئەو بڵاوکراوەی راگەیاندووە.

بانکی سەیدسادق، راسپێردراوە کۆدی بایۆمەتری موچە بۆ قەزاکانی شارەزوور، سەیدسادق و دەربەندیخان بکات، ئەوانەی کۆدی بایۆمەتریان نییە و یەکێکن لە کەمئەندامی (شەلەل دەماغ، بیرکۆڵی، داون، ئۆتیزم و شیزۆفرینیا) دەتوانن ئەو دوو رۆژە سەردانیان بکەن و رێگەی دووریان بۆ نزیک دەبێتەوە.

لە سلێمانی نزیکەی پێنج هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت با...

لە سلێمانی نزیکەی پێنج هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت بایۆمەتریان دەرنەکردووە

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێ...

لە شارەزوور کۆدی بایۆمەتری بۆ کەمئەندامان دروست دەکرێت