پزیشکەکانی نەخۆشخانەی شەھید ھەژار

دوای وەرگرتنی موچەکانیان دەستیان بە دەوام کردەوە

964+

میلاد جەلال – گەمیان

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار، بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان رۆژی سێشەممە 1.10.2024 بایکۆتیان کرد، بەڵام دوای وەرگرتنی موچەکانیان، ئەمشەو دەستیان بە دەوام کردەوە.

بەپێی لیستی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی موچەی مانگی 8یان، وەرگرت.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت، “دوای حەوت رۆژ لە بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەکەمان، کاتژمێر 8ی ئەمشەو گەڕانەوە نەخۆشخانە و دەستیان بە دەوام کردەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”لە کاتی بایکۆتی ئەو پزیشکانە، تەنیا چارەسەری حاڵەتی گەرم دەکرا، بەڵام لە دوای گەڕانەوەیان لە ئەمشەوەوە ھەموو حاڵەتێک لە نەخۆشخانەکە چارەسەری پێویستی بۆدەکرێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پزیشکانی موقیم لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بایکۆتی د...

پزیشکانی موقیم لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بایکۆتی دەوامیان کرد