لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا

فەرمانى بەگرێبەستکردنى وانەبێژان واژۆ کرا

964+

وریا فەتاح

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژۆ کرد.

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا کە واژۆى د. ئارام قادرى وەزیرى بەسەرەوە، تێیدا بڕیاردرا بە:

1.           دامەزراندنى 4014 وانەبێژ لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشێوەى گرێبەست.

2.           ئەم فەرمانە لە رۆژى دەست بەکاربوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاوى کردووەتەوە، لە ئێستادا وەزارەتەکەیان لە هەماهەنگى دایە لەگەڵ وەزارەتى دارایی بۆ راییکردنى کاروبارەکان و ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمەترى.

رۆژى 2.10.2024، بڕیارى فەرمى بەگرێبەستکردنى فەرمانبەران درا.

ئیتر به‌گرێبەستكردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بووە فە...

ئیتر به‌گرێبەستكردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بووە فەرمی