لە بینایەک کەوتووەتە خوارەوە

وەستایەک لە کاتی کارکردن لە هەولێر گیانی لەدەست دا

964+

عەزیز عەبدوڵا – هەولێر

وەستایەک لەکاتی کاردندا لە شاری هەولێر کەوتە خوارەوە و دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

دوێنێ رووداوەکە روویداوە و وەستایەکی جامچی لە بینایەک لەکاتی کارکردندا کەوتووەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە و مانەوەی بۆ زیاتر لە 10 کاتژمێر درەنگانێکی شەوگیانی لەدەستداوە.

ئەحمەد جەمال هاوڕێی وەستاکەیە بە 964ـی وت، ” ئەو وەستایە ناوی (س، ل) خەلکی سماقوڵییە و تەمەنی 28 ساڵە، ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەر گیری کردووە و ماڵی چووەتە هەولێر لە گەڵ دوبرای دیکەی وەستای جامچی بووە.

وتیشی، دوێنێ دوایی نیوەڕۆ لە کاتی کارکردن لە بینایەکی سێ قات کەوتووەتە خوارەوە و دوایی گەیاندنی بە نە خۆشخانەو مانەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک درەنگانێکی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا لەشاری هەولێر گیانی لەدەستدا،

راشیگەیاند، درەنگانێکی شەو لەگەڵ هاوڕێ و خزمان و دۆستانی تەرمەکەیمان هێناوەتەوە بۆ گوند و لەوێ بەخاک سپێردراوە لەگوندی سماقوڵی سەر بەقەزای کۆیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەستایەکی ئیزوگام لە کاتی کاردا سووتا و گیانی لەدەستدا

وەستایەکی ئیزوگام لە کاتی کاردا سووتا و گیانی لەدەستدا